لە پێش دیدەی خۆڵەمێشی ئەم چەرخەدا،
دنیا ڕاوی تین و توانی دڵم ئەکا.
من ترسێک لە ئەزەلەوە ڕامیکردووم،
لەم کێبڕکێ خۆکوژیەی ئارەزوودا،
شەو و ڕۆژ ئەکەم بە یەک و
بەر ڕۆشنایی دەرکەوتنێکت ناکەوم.
ئەی مەحەبەت؛
گەر دڵم بێنیتە قسە،
تڕوهاتی ئەم زمانە و
خولیای پووچ و سەرابیانەی ئەم کەللەسەرەم بۆچیە؟!
(دارا عەلی)