لە نێوانی دیدەی من و شەوقی تۆدا،
تا ئارەزوو چاوی بڕکا،
چین لەسەر چین ...دیوار.
لە مابەینی دڵی من و عەشقی تۆدا،
تا درێژبوونەوەی لەزەت،
بەستە لە دوای بەستە...بەربەست.
لە نێوانی چاوەڕوانی من و هەڵهاتنی تۆدا،
تا حەقیقەت باوێکشبات،
قەتارە لە دوای قەتارە...چڕە دووکەڵی پەنگخواردوو.
سەرەڕۆیی جەنگی دنیا و بەرۆکی من دوایی نایەت،
بەم چەندوچونە بێت هەرگیز من و تۆ قەت ناگەین بەیەک.
تۆ لە پەنهاندا ئەسووتێیت ...منیش دڵم،
لەم جەنجالی دۆزەخەدا ئەبێ بە سووتووی خۆڵەمێش.
(دارا عەلی)
No comments:
Post a Comment