ئێستەش نەمزانی حیکمەتی کام ڕێکەوت بوو،
من لەوێ بم و تۆش لەوێ.
من وەک نەسیمی دوا وەشتێ گەییشتم و
تۆش چوون ڕووناکی هەتاوی دوا بارانێ.
تۆ لەوێ بوویت و من لەوێ
ئەتووت سێبەری مۆسیقا و خەیاڵی شیعرێکی (نالی)ین،
من بۆ ئەبەد دڵم خستەبەر ڕێژنەی خۆرەتاوت و
تۆش ڕووت بەخشی بە شنەی شەماڵ و باخی دڵت ئاوەدانکرد.
(دارا عەلی 30/8/2014)