Wednesday, January 30, 2013

لەودیو تخوبەکانی کات و شوێن .‌..........(٩)............. دارا عەلی


هەر هێندەی فلووتی نەفەسێ،
خستیتیە سەرشانی شەپۆلی فڕینێ،
ڕامێنە!!!
چەند ئارام، تۆ خولیات چوون شەماڵ هەڵئەکا لە مندا.
چەند بێدەنگ، ئەوینم، نمە نم بارینی دائەکا لە تۆدا.
هەر هێندەی مەراقی دیدەنێ، مەستانە، ڕایەڵەی تەماشای کز کردی و ڕۆچوویتە تاریکی ناخەوە،
بڕوانە!!!
سووتانم ،چەند شکۆ، لە تەنیشت ئەوینتا ڕێ ئەکا.
پرشنگی ڕووناکیت، چەند پەنهان، لە نیگای چاوانما شەوق ئەدا. پێم بڵێ من چ بکەم؟
کاتێ دێم، تۆ وونی ...... لە خۆتدا.
کە تۆش دێیت، من وێڵ و سەرگەردان ...... لە تۆدا.

No comments:

Post a Comment