من لێرە،
دوکەڵی سووتانی مەراقم درێژ درێژ ئەبێتەوە تاکو لای هەواری خەمی تۆ.
تۆش لەوێ،
گومان و دوودڵیت وەک تەمێک ئەکشێت تا بەردەم دیدەی من.
من لێرە و
تۆ لەوێ.
تۆ لێرە و
من لەوێ،
چوون یەکەیەکی دوولەت بین.
یاخود دووانەیەکی ڕۆحێک،
ئەشزانم؛
نە تۆ دەستت ئەگات بە من.
نە من هەرگیز ئەگەمە تۆ.
ئیلاهی چەند تەنیا و دوورەدەست و بێکەسین من و تۆ.
(دارا عەلی 21/3/2014)
No comments:
Post a Comment