بەدەم ئەم ڕۆتینە پووچەوە هەمووجارێک ئەکولێمەوە و لێوی خۆم ئەکرۆژم.
ئەڕۆم و
بەدەست چەرخی ئەم دنیا کەڕ و لاڵەوە ئەخوولێمەوە و دان بەخۆمدا ئەگرم.
دێم و بۆ هەڵسانەوەیەکی تر،
پێ لە زامی خۆم ئەنێم و
جیهانی بێباک تاووتوێئەکەم.
وەک تارمایی
بە نێو کوێرەوەری ئەم سەردەمە پیرەدا تێئەپەڕم و
نەئەگەم بە شەوقی تۆ، نە بە هیچ .
ئیتر ناڕۆم.
ناڕۆم و سەر ئەکەم بە زوڵمەتی بێدەنگی خۆمدا
تا نووقمبوون،
تا خنکان و
تەقینەوە.
(دارا عەلی)
No comments:
Post a Comment