چ ئەبوو چی؟!
گەر لەم سەفەرەدا من و تۆ،
چوون دوو سێبەری لانەواز ئاوێزانی یەکتریباین؟
هەر بە وێنەی دووپەلی لێکئاڵاوی دارمێوێک هەڵکشاباین؟
چ ئەبوو چی؟!.
گەر من و تۆ
وەکو بە یەکگەییشتنی دوو پەڵەهەوری ژانگرتوو تا دوا دڵۆپە باریباین؛
نەژیان ئەبووە ناچاری،
نەدنیا وێرانە و خاپوور،
نەجیهان بنکەی پۆلیس و
نەئاسمان چاوی بێداری ئەهریمەن بوو.
چ ئەبوو چی؟!.
گەر من و تۆ
وەک ئاوێتەبوونی ئاوی دوو ڕووبار یا دوو جۆگەلە تێپەڕیباین؛
نەمرۆڤ ئەبوو بەخودا و
نە زەویش بە دۆزەخ ئەچوو.
چ ئەبوو چی؟!.
........؛.
دارا عەلی
No comments:
Post a Comment