من له کوردستانی باشوور-سلیمانی له دایک بووم و ئیستاش دانیشتووی شاری فانکوفه رـ بریتیش کولومیبیای که نه دام My name's Dara Ali, I was born in Sulaymaniyah city, South Kurdistan in the northern part of Iraq and now a Canadian citizen live in Vancouver,BC
Saturday, April 20, 2013
سواڵی دەرکەوتنت ئەکەم (دارا عەلی)
١ ئەو کاتەی کە چاوەڕێتم،
لە نێوانی هەڵوەرین و سەوزبووندا،
ڕووت و قووت بە دەم نزاوە هەڵئەلەرزم.
٢
کاتێک ئەگەیت،
لە مابەینی تۆ و مردندا،
هەموو ژیان ئامێز ئەکەم.
٣
ئەو ساتەوەختەی هەڵئەسی و بێدەنگ ئەڕۆی،
لە نێوانی گومان و دڵنیاییدا،
گەردوون خاڵی ئەبێتەوە لە شوێن پێم و نیگا و خەون و ئەندێشەی من.
چه ند وينه شيعريه ك.... دارا عه لي
١
تۆ هەر ئەڕۆیت ئەڕۆیت ئەڕۆیت پەلە مەکە با هیچ نەبێت
لە چاوتروکاننێکا، هەناسەیەک لە بۆوبەرامی سەر سینەت بچنمەوە بۆ تەنیاییم. ٢
بەسەر لووتکەی ئەم عومرەوە بڵێ ئێستاش وا هەست ئەکەم
"لە دوورەوە کە دەتبینم دڵت خێراتر لێ ئەدا."
"یەکەم گۆرانیمان ئێستاش کە دێتەگوێم، وا دەزانم یەکەم جارە دێ بە گوێما." هەتاکو منیش پێت بڵێم کە دەتبینم
لەوسەرەوە تا دەگەیت پێم
وەک هەمیشە نیگات فڕکان فڕکانیەتی و بزەی هەڵنیشتووی سەر لێوت خولیای ماچێک لە ناخمدا تۆختر ئەکا.
٣
گێڕاتەوە، لەگەڵ وەرینی ناچاری گوڵەکاندا پێت هەڵهێنا، بە وەرزی ژاکانی باخدا ڕێت تەی کرد و بە نێو کزەبای پاییزدا تێپەڕیبوویت،
لە یادمە، زستانێک گەییشتیتە لام، بۆنی مێخەک و ڕیحانەت لە باوەشتا هەڵگرتبوو، میهری باخ لە پەلی دەستا هەڵکشابوو،
نەشئەی شنەی خەیاڵیشت بۆ دیدەنی من هێنابوو.
(دارا عەلی)

فەرامۆشم مەکە (دارا عەلی)
١ فەرامۆشم مەکە دڵم،
با تا چاو بڕکا بڕوانم،
با کوێر نەبێتەوە خەون و
خاڵی نەبێتەوە ناخم لە سەرسامی و تێڕامانم.
با نەخنکێت لە بۆشاییدا گۆرانی و،
لە جۆلانەی تەمومژدا پەرتەوازە نەبێت یاد و
بیر نەچێتەوە ئەدرەسی خۆشەویستی و نەخشەی گەڕانەوەم بۆ لات.
٢ فەرامۆشم مەکە ڕۆحم،
خۆ من شەڕی نیوە داگیرکراوی خۆم لەگەڵ چارەنووس کۆتایی نەهاتووە،
ململانێ ی نێوان خۆم و کۆت و بەندی قەدەری خۆم، سات-وەختی لە دایکبوونی خۆشەویستیت، تووندتر دەستی پێکردووە.
ئەمە جەنگی بێکۆتایی منە لەگەڵ نەریتی باوی باوکەکان،
هەتا وەک خۆم عاشقت بم.
هەتا وەک خۆت خۆشت بوێم.
٣
فەرامۆشم مەکە چیتر،
با هەڵنەخزێت ڕۆشناییم،
لە دۆزەخی تەنیاییدا،
هەڕە نەکات شووشەی دڵم،
لە نێو مشتی سڕ و کەسیرەی گوماندا.
ڕێم لێ مەگرە (دارا عەلی)
١
ڕێم لێ مەگرە و
مەمخەرە نێو چوارچێوەیەکی نەگۆڕی هەڵواسراو بە دیواری خەیاڵتەوە،
با هەراسان نەبێت ڕۆحم.
مەمترنجێنە نێو قەفەزی یەقینێکی بێ دەرگا و پەنجەرەوە با
تەنگەنەفەس نەبێت خولیا و خەون و ئارەزووی فڕینم.
٢
ڕێم لێ مەگرە،
ئەگەر تۆ منت خۆشئەوێت،
کە بۆت ئەدوێم، سەیری چاوەکانم بکە و
گوێ بۆ چرچ و لۆچی دەنگی تێکشکاوی ئەزموونم و مێژووی کزەی ناخم بگرە.
بۆ دڵشکاویم،
لە سووچی دڵی خۆتدا جۆلانەیەک بۆ دڵنەواییم هەڵبخە.
بۆ خزان و خلیسکانم لە بۆسەی بەدگومانیدا، بەتەنیا لەپی دەستێکت و
بۆ شپرزەییم لە شەرم و بۆ وونبوونم لەنێو گەردەلوولی ترسا، من دەربەستیتم گەرەکە.
بە پیاسەیەکی ئەوینی دەم خۆرنشین،
لە بەتاڵی بەردەم ئاوێنەکانی سەرابدا ڕزگارم کە.
بۆ سەرهەڵبڕینی نیگا و شکۆفەی خونچەی دڵیشم، تەنها ڕووناکی خەندەت و
بۆ پشتکردنم لە مردن، سۆزی باوەشێکتم بەسە.
٣
ڕێم لێ مەگرە،
ئەگەر تۆ منت خۆشئەوێت،
بۆ کوێرێتیم، بلبیلەی چاوانتم بەرێ.
بۆ دەرچوونم لە پنتی چاوەڕوانیدا، ئەلف و بێ ی خەونێکم فێر بکە.
بۆ فڕینم،
دوو باڵی بەرین لە تۆنی مۆسیقایەکی نارنجی و
بۆ گرفتی هەڵسانەوەم لەم بەستەڵەکی مردنەدا،
کۆمەک بکە بە ڕۆچوونم بە قووڵایی دڵی کڵپە و بەرزی بڵێسەی ئاگردا،
تا لەم کارخانە نەخۆشەدا بوێرم،
شەپۆل بێنمە ناو ڕۆحمەوە دەروازەکان لەسەر خەیاڵ ئاوەڵا بکەم.
بە نێو تاریکی و ڕووناکی حەقیقەتدا سەفەری بێکۆتایی خۆم دەستپێبکەم.
وورد و درشت بپشکنم ئەودیو گەرووی ئەو دەنگانەی،
دەوریان گرتووین بە تەلبەند و بانگی خۆری شادی ئەدەن بە گوێماندا.
٤
ماوەیەکە؛
بەنێو ئاسمانی خەیاڵدا تووندتر ئەدەم لەشەقەی باڵ
لە دەریای خەونەکاندا قووڵ نغرۆ ئەبم،
بە پاسپۆرتی چیرۆکگەلێک، گوزەرم ئەکەم بە نێو سووتماکی دنیادا و
مەملەکەتی خۆشەویستی ئەمئێستای تۆم تیا نەدییەوە. بۆیە تەلیسمی ڕووناکی هەر ڕێگەیەک دەیگرمەبەر،
لەوسەرەوە، درەنگانێ بە جوتێ چاوی تینووەوە
دەمباتەوە بەر دەروازەی لێوانڕێژ لە ئەوینی تۆ .

Subscribe to:
Posts (Atom)