وەرە و لە ڕاڕەوی دوودڵیمدا
لە حوزنی نیگام بڕوانە،
خەریکە وا دەبمە ڕۆبۆرت
هەست بە ترپەی دڵت ناکەم لەسەر سینەت
دەستەکانت وەکو جاران
نەختووکەی خەیاڵ ئەدەن،
نەتەزووی مووچڕک دێنن بە گیانمدا.
وەرە و بە توونێلی بێزاریدا
بە وونبوونما ڕۆبچووە خوار،
بڕوانە چی کۆتی کردووم،
گومانەکانم هەڵڕێژە،
گوناهەکانم پشکنە،
شەکەتیم ئاوەڵا بکە و
چرچ و لۆچی زامەکانم بخە سەرپشت
تا ئازار پشوویەک ئەدات.
ئەوجا تێئەگەیت بۆ هەڵدێم لەگومان و
لە تۆ،لە خۆم
No comments:
Post a Comment