من و تۆیش
بووین
بە دوو کاڵای کۆن و سوواو،
بە ئاوازی گۆرانییەکی بەسەرچوو و
بە هاواری زەمەنێکی لە یادکراو.
بە یادێکی ڕەش و سپی چرچ و لۆچ و
بە وێنەیەکی کاڵبۆوەی عەشقێکی فەرامۆشکراو.
وەکو دوو گیانی تێکشکاو
لە ژێر دانەجیڕەی ئەم چەرخە بێمروەتەدا،
کوول و کوێر بووین؛ بۆ داگیرسانی ماچێک و
یادکردنەوەی ووردە خۆشی ئەم مێژووی پێکەوەبوونە.
تۆ لە مابەینی مردن و چاو هەڵبڕینێکی تردا،
ئاوێتەی سێبەرم ئەبیت.
منیش لە نێوان نامۆیی و ڕۆتینی ڕۆژێکی تردا،
لەگەڵ تارماییت ئەخەوم.
پەلەقاژەی من و پەلەپرووسکێ ی تۆ بۆ هیچ بۆتە ئامانج
نەخەیاڵ ما
بۆ هۆنینەوەی ملوانکەی ووردەخۆشی و
نە تەلیسمی خەونەکانی دڵی عاشق.
چیتر سەمای ڕۆحی من و مۆسیقای خۆشەویستی تۆ
لە ژێر باری قەرزی چێژدا،
هەرگیز پژوپۆی پەنجەیان بە یەک ناگات.
بەم هەموو ئیفلاسیەوە،
من بۆ باجی مانەوەی خۆم.....تۆم وەکو موستیلەی پەنجەم،
لەم قومارخانەیە دۆڕاند.
تۆش بۆ ئەوەی هەناسە بەیت....منت وەک سەعاتێکی کۆن،
لەم جەنجاڵی مەزادخانەیە هەراجکرد.
ئیتر (من و تۆ)یش بەسەرچوو و
تۆ منت سپارد بە مێژوو و
منیش تۆم بەخشی بە پەڕەی ئەلبوومێکی یادەوەری.
(دارا عەلی)
من له کوردستانی باشوور-سلیمانی له دایک بووم و ئیستاش دانیشتووی شاری فانکوفه رـ بریتیش کولومیبیای که نه دام My name's Dara Ali, I was born in Sulaymaniyah city, South Kurdistan in the northern part of Iraq and now a Canadian citizen live in Vancouver,BC
Monday, August 26, 2013
Sunday, August 25, 2013
ئیتر تەواو
وەختێک تۆ ئەکوژێیتەوە،
بە توونێلی ئەم سەردەمە تاریکەدا من مردنی خۆم کێش ئەکەم.
ئیتر تەواو،
جگە لە بایەقوشەکانی مەرگ،
کەسێک دەرگا ناکاتەوە لە زایەڵەی ئاوارەبووی ئەم نزا هەڵوەریووانە.
کەسێک ئاوڕناداتەوە لە دوا هاواری تاساوی ئەم نووقم بوون و خنکانە.
ئیتر تەواو،
کەس گوێ نادا بە چڕە دووکەڵی قیژە و ناڵە و نووزەی نێو ئەم دۆزەخی سووتانە.
ئیتر تەواو،
سەربڕین و لووتبڕین و ئەتککردن بۆتە حەق و،
سزای کوردبوون بە نەوت و گڕ بۆتە سوونەت،
ئیتر تەواو، مرۆڤکوژی سادەترە لە خواردنەوەی پەرداخێک ئاو.
ئیتر تەواو،
زەوی و ئاسمان نوقمی خوێن و ڕق و چەخماخەی ئاگرە و
کەس مووچڕک دایناگرێت.
کەس بە تەووژمی ئەم هەموو گوناحکاریە هەڵناچێت.
خوداش بەر لە مەرگی نەیکرد دوایین ئایەتێک بنێرێ،
چوون بێ ئومێد؛
کۆستی ئەم ڕۆحە وێرانە ئاوەیان بکات..
کینەی ئەم دڵە کرمێیە سارێژ بکات..
ئیتر تەواو،
سووڕەتەکانیش وەچەرخان بۆ ئامێر و
لە کوشتارگاکاندا بێباک
باڵای ژیانی پێ هەنجن هەنجن ئەکەن.
ئیتر تەواو،
لەسەر گۆی ئەم زەمینە وێرانەیەدا
پەناگەیەک بۆ خۆشەویستی ژیانی تیا نەماوە.
ئیتر تەواو،
بە من چی هەڵهاتنی سبەینێ ی خۆرەتاو گەر بەیانی
ڕۆژێکی تری مردن و
قیامەتێکی تر هەڵبێت بۆ قرچەقرچی سووتانی پەلوپۆی تۆ.
ئیتر تەواو.....ئیتر تەواو

ئەی خۆشنوودی هەمیشە نیگەرانی من
١
زەوی بەم گەورەییەی خۆیەوە،
نە ئاوڕێکی میهرەبانی لێ دانەوە،
نە جۆلانەیەکی دڵنیایی هەڵخست،
بۆ ڕاژەنینی پژوپۆی خەون و خولیای هەڵوەریووتان.
ئاسمان بەم هەموو کراوەییەی خۆیەوە،
نە دەروازەیەکی بۆ دوا نزاتان خستە سەرپشت
نە ئامێزی بۆ شەقەی باڵی هاواری لەتوپەتتان ئاوەڵا کرد.
٢
چ زەمەنێکی تاریک و فەنابوونە،
لەم کێڵگەی خۆکوژیەدا،
شمشێرەکانی حەقیقەت ملی ژیان ئەپەڕێنن و
لە بڵندگۆکانەوە بانگی حەق ئەدەن بە گوێماندا.
شیڕەی گوللە و ناڵەی بۆمب و تەقەی تفەنگ،
سینەی پڕ لە سکاڵایان کردۆتە بێژنگ و ،
لە شاشەکانیشەوە باهۆزی مەرگ،
مژدەی ئاشتی ئەبەخشنەوە بە ڕووماندا.
چ سەردەمێکی سیخناخە بە بێباکی؛
مردن بێووچان چەخماخە لێئەدا و
ئیمان بە لێزمە بارینی خوێن نەبێت، تینیوێتی ناشکێت.
دنیای خەوخۆش تاوەکو گڕ بەرنەبێتە ژووری نووستنی ماڵیەوە،
چاو هەڵنابڕێت.
مرۆڤ غەرغەرە بەخوێنی مرۆڤ ئەکا و نە ئەستێرەیەک مانئەگرێت لە هەڵهاتن.
نەتریفەی مانگەشەوێک تووڕەئەبێت لە دەرکەوتن.
٣
من خۆم کوشتەی کینە و ڕقم و
زامانم بەردەوام خوێنیان لێ ئەچۆڕێت،
کەچی کەللەسەرم خولیای هەڵگیرسانی ڕۆژی حەشرە.
من خۆم کوژراوی تۆمەت و بوختانی ڕەشی زەمانەم،
کەچی لەززەت لە کۆڕی قەسابخانانەکان قەرزئەکەم و
خەمسارد، خەمسارد
بە جۆگەلەی خوێنی خۆمدا تێئەپەڕم.
لەم گەرداوی خۆکوژییەدا،
بەسەر ڕۆحی مردووی خۆمدا هەنگاو ئەنێم و
من چاوەڕێ ی
وەهمی موعجیزەیەکم کلیلی بەختەوەری بکا بە ملی پەڕیووما.
بێکۆتاییە سوڕی بازنەی ئەم لەخۆبایی و مرۆڤبوونە.
ئێوەش مناڵانی بەدبەخت؛ لە تووڕەیی و بێزاری چاوەڕوانی مەرگی ناوەختان،
بێباکیم تلۆرکەنەوە نێو چاڵەکانی تاریکی.
لە ئێش و ئاهی حەسرەتی بێداڵدەتان،
بێدەنگیم توڕ بدەنە ناو بۆشایی بیرچوونەوەوە و
بۆ ئەبەد فەرامۆشمکەن.
٤
من شەرمم دێ،
لەم دڕندەیەی ناخی خۆم کە دنیای وێران کردووە.
پڕ بە گەرووم هێڵنجم دێت،
بەم هەموو ڕشانەوەیەی ڕۆحی تار و شەڕانگێزمی خوڵقاندووە.
وەکو نەفرەت لێکراوێک
ڕقم لە خۆم ئەبێتەوە،
کە زەمەنێکی قێزەون بە مرۆڤ ناوزەنگیان کردم.
ئەی خۆشنوودی هەمیشە نیگەرانی من
کەی قەتارەی ئەم کوشتن و خۆکوژیە کۆتایی دێت. (دارا عەلی)

Monday, August 5, 2013
سوپاس، سوپاس
سوپاس،
سوپاس ئەی شاگوڵی باخی ئەوین.
گەر ئۆرکسترای خەیاڵی شیعرت نەبا،
لەسەردەمی قاتوقڕی سەدەی مەرگ و
لە زەمەنی مشتومڕی خەنجەری خوێناوی ڕق و
پێکدادانی تەوری کینە و شمشێرە ژەنگاویەکانی حەقیقەتدا،
کێ ئەزانێت؟؟
لەوانەبوو؛ لە جێ ی ئێستام، من جەلادێکی پیاوکوژ بام.
لەجێ ی ستاییشی ژیان، سیخوڕێکی ڕاپۆرتنووسی میدیاکان بام.
سوپاس،
سوپاس،
گەر ناڵە و برووسکەی ژانی زامی تەنیایی و برینی نیشتمان و
مووچڕکەی ئازاری ڕۆح و قەسیدەی ژیان نەبایە،
گەر ڕێژنەی بارانی خەمی ئازادی و نانت نەبایە، کێ ئەزانێت؟؟
لەوانەبوو؛
لە جێ ی شیعر،
لە نێو تابووتێکی حیزبێکدا،
من سەرقاڵی هۆنینەوەی درۆکان بام.
لەنێو گۆڕی قەناعەتدا،
تامەزرۆی چنینەوەی وەهمەکان بام.
لە تاریکی گۆڕستانی کرمەکانیشدا من عاشق بە مەرگ بام.
سوپاس،
سوپاس
ئەی شاگوڵی نێو گوڵدانی ماڵی شیعرم
سوپاس، سوپاس.

Subscribe to:
Posts (Atom)