بە وێنەی نەوای فلووتێک نەسیمی پاییز بیژەنێت، ئەدوێم بۆ خۆم.
چ ساڵوەرزێکی وەرین و دابڕانە بێ تۆ ئەی دڵ،
ئەڵێ ی باخێکی ڕووتەڵەی ڕاونراوی گوڵ وەریوو و بێ پژوپۆم.
لە نێو کۆچدا،
وەک قەرەجێک نەخشەی ئازارم شارە و شار ئەگێڕم و کەس ئاوڕێک لە هاوارم ناداتەوە،
من ژیانێکە چاوەڕێم،
تۆش هەر بۆ جارێک نەهاتی بۆکڕووزی ئەم هەڵقرچانەی تەمەنم بچنیتەوە و
چوون مەدالیایەکی شەرەف
بیدەی لەسینە و بەرۆکی ئەم سەردەمە چاوچنۆک و خوێنڕێژەدا.
(دارا عەلی 27/9/2014)
No comments:
Post a Comment