Friday, October 9, 2009

ئەگەر ھاتى
لەگەل خۆتا گولى  بينە
بۆوبەرامى خۆتى لى بيت

ئەگەر ھاتى
لەگەل خۆتا پەپوولەى ئاوازيك بينە
ئاويزانى لەنجە و لارى سەماى خۆت بيت

بيرت نەچيت
خوشەوويستم
ئەگەر ھاتى
لەگەل خۆتا ئەستيرەى ئەو خەونە بينە
كە سيوەيلى خەيالى سامالى خۆت بيت





 


 

No comments:

Post a Comment