Thursday, October 15, 2009

Funny Story

 دايكم دراوسي يەكيان ھەبوو نەخوشى شەكرەيەى ھە بوو. دوا ئيوارەيەكيان ديتە سەردانى دايكم و دايكم بەخير خاتنى ئەكات و پيشى خۆى ئەخات بۆ ژوورى ميوان دواى گفت وگۆكردن و گازەندەگى زۆر سەبارەت بە ژيان و  ئازار و نەخۆشى   بە دايكم دەلى گەليك سويم بوتەوە بۆقاشى شووتى .
  و وا ھاوين كۆتايى ديت تا ئيستا نە منال و نە ميرد و نە دكتۆر ريگەيەيان نەداوە قاشى شووتى بكەمە دەممەوە و تانمى بكەم. خەريكە شيت ئەبم بو قاشى شووتى. دايكم دواى گوى گرتن لە سكالاى پر بيزارى و بيھزى و بيتاقەتى، پى ى دەلى  ئەم قسە و باسانە بيمانا و ھيچن  باجى خۆت ئەزانى  مان و مەرگ ، ژيان و مردن بەغەيرى ئەمرى خوا ھيچ ھيزىكى تر  ناتوانى حوكمى بكات.. جا ئەلى چى باوكى منالەكان ئەمرۆ شووتى كريووە بەشەرتى چەقۆ ، شووتى پەلەپيتكەى ليدەى دەنگ دەداتەوە لەوە ئەچى زۆر شيرين  بى و ئيستە سارد و سر و حازر لە سەلاجەكەدايە ئەلى چى با بيھنين لەتى بكەين. ئافرەتەكەش گەليك بە قسەكانى دايكم دل خۆش دەبى و دواى رارايى و بيركردنەوەيەكى خيرا قەناعەت بەخۆى ئەكات ئامۆژگاريەكانى دكتۆر و منالەكانى و  ئەوانى تر پشتگوى ئەخات و دەلى بەخوا راستە و  ھەر وا نەبووە؛  مان و مەرگ ھەموو كات ھەر بەدەست خوا بووە نەك ئامۆژگارى و نەسيحەتى ئينسان، بەدايكم دەلى، كچى برۆ بيھينە و با بيخۆين. دايكم دەروا و شووتى يەكى گەورە لې سەلاجەكەدا دەردەھينريت و لەسەر سينيەيەكى فافۆن داى دەنى و شووتى لەت ئەكريت و پاك و خاوين قاش ئەكريت. بە جووتە دايكم و ژنەيەى دراوسى و ھەلگرى نەخۆشى شەكرە بە تام و چيژيكى تايبەت  و تاسە و لەزەتيكى سەيرەوە جيا لە ھەموو كاتيكى تر ئەكەوونە شووتى خواردن.  گەر كەسيك لەھۆلەكەدا دانيشتبووايە ئەوا بەئاسانى گوى لە داكرۆشانى قاشە شووتيان ئەبوو. شووتى ئەخوريت ھەمووى تەواو ئەكريت  و ژ نەيەى نەخۆش بەدلخۆشى  و كامەرانيى و ئاھيكى ئاسوودەى بەخۆدا ديت و وەك ئەوەى قەت نەخۆشى شەكرەى نەبووبى ياخود  باريكى گرانى سەرشانى لەسەر لاچووبى ئاوا بەگەرمى سووپاسى دايكم ئەكات و دواى خوا حافيزى  ئەگەريتەوە مالى خۆيان
  دواى دوو روژ ژنەى نەخۆش دەمريت و ھەوالى گيان لەدەستدانى  بە دايكم دەگەيەنن. دايكم ھەناسەيەكى سارد ھەلئەكيشى بۆ گيان لەدەست دانى دەلى وەى دەستم شكى، بەداخەوە تەمەنى پر ئازار و پر نەخۆشى بوو. دواى تۆزى بير كردنەوە و سووكنايى دلى خۆى دەداتەوە و دەلى ئۆخەى بەس نەبوو  شووتى يەكەى خوارد و  بەو داخەشەوە سەرى نەنايەوە  

No comments:

Post a Comment