لە سالانى ھەشتاكاندا كابرايەك بە ناوى حەمەى مەلا كەريمەوە< ديارە مەبەست لە حەمەى مەلا كەريمى نووسەر نى يە> خۆى بۆ ئەنجوومەنى نوينەرايەتى <پەرلەمانە كارتۆنييەكە> لە بەغدا ھەلدەبژيرى.... ،،، ئەبينى لە كاتيكدا چەمچەمال لە دەردى بى ئاوى دا دەياننالان،،، كابرا بۆ بەدەست ھينانى دەنگى زياتر دەچيتە چەمچەمال و لەبەردەم كۆمەلى خەلكى ئەويدا بە زمانيكى مەكربازانە و مەبەستيكى گەندەل و عەقليكى بەعسيانە دەكەويتە فشە و قسەى زل و پەيمانى درۆ بەخەلك، وەك گورگيك لەبەرگى مەردا خۆ دەنوينى و بە خەلكى چەمچەمال دەلى دەنگم بدەنى و وەعدتان دەدەمى گەر ھەلبژيردرام ئەوا ئەوەندە ئاو بۆ چەمچەمال رائەكيشم كە خەلكي چەمچەمال لەم مالەوە بۆ ئەو مال ، لەم بەرەوە بۆ ئەوبەر بە بەلەم نەبى نەتووانن بپەرننەوە
No comments:
Post a Comment