ھاوسەرەكەم رۆژيكيان دوو كفتەى برد بۆ برادەريكى فليپينى سەركارى. برادەرەكەى گەليك دلخۆش بوو بەوەى خواردنيكى تازەى كەلتوورى كوردى بۆ يەكەم جار تاقى دەكاتەوە، پيشتر ياپراخ و بريانى تاقى كردبووەوە. ھەركاتيك بەشيك خواردني كوردى بۆ بھاتايە، رۆژى دووايى دەھاتەوە و باسى خۆشى و بەلەزەتى خواردنەكەى دەكرد و باسى ئەوەشى دەكرد كە بەشى ميردەكەشى داوە و دواتر داواى چۆنيەتى دروستكردنيشى دەكرد. ئەويش رۆژى داھاتوو قاپى بسكيت، كەيك، ياخود شتيكى تر كەخۆى دروستى دەكرد يا دەيكرى بەھاوسەرەكەمدا دەينارد بۆ مالەوە. ھەموو كاتيكيش كە خواردنيكى تازەى بەدەست بگەييشتايە لە ھاوسەرەكەمى دووبارە ئەكردەوە ئەگەر خواردنيكى ترى تازەى كرد، بەشى ئەوى لەبير نەچيت. رۆژيكيان بە ھاوسەرەكەمى ووتبوو، جاريكيان وويستبووى بريانى كوردى درووست بكات، كە تەواو بوو بوو لە درووستكردنى ووتبووى بريانييەكەم وەك بريانى فليپينى دەرچووبوو..
ئەم جارەيەيان ھاوسەرەكەم ئاگادارى كردبوو كە روژى دووايى چەند كووبەيەكى برنجى بۆ دەبا. ئەويش رۆژى دوواتر خۆى ئامادەكردبوو بۆ تاقيكردنەوەى خواردنيكى تازە و تەنانەت چەقۆ و چەتالى لەگەل خۆى ھينابوو و ھەر كە خواردنەكەى بەدەست گەييشت يەكسەر كەوتە خواردنى دووان لەكووبەكان، كە تەواو بوو لە خواردنى دووان لە كووبەكان، ووتى ئەمەم زۆر لا خۆشتر و بەتامتترە و ئاسانتر و سادەترە خواردنى وەك لەخواردنەكەى پيشووتر كە بۆت ھينابووم. ھاوسەرەكەم بە تيرامانەوە سەيرى ئەكات و دەپرسى كام خواردنەيان؟ ئەويش دەلى خواردنە خرە زەردە گەورەكەى كە جارى پيشوو بۆت ھينابووم. ھاوسەرەكەم دەپرسى بۆ چۆنت خوارد؟
ئەويش دەلى ھەرچەند سەيرى قەبارەى گەورەييم كرد ديار بوو بەيەك جار ناچيتە دەممەوە،،، جا چارم نەبوو بە چەتال بكەومە ھەلكۆلينى و ئينجا خواردنى.. ديارە ھەر خواردنيك كە خركرابيتەوە و تاقى كردبيتەوە و خواردبيتى قەبارەى ھيندەبووە كە يەكسەر بە چەتال يا بە دەست بخريتە دەمەوە، جا ئيستەش ديارە پى ى وابووبى ئەم خواردنە خرەش < كوبە>دەبى بە يەك جار بخريتە دەمەوە ئەگينا تام و لەزەتەكەى لەبير دەكەيت يا چيژناكەيت...
No comments:
Post a Comment