تۆ لە ئەزەلەوە جێتهێشتم
کەچی هەر ئاوازەکانی تۆیە لە سەرمدا قوڵپ ئەدا و
دڵم ئەخەنە سەر کەڵکەڵەی سەماکردن لە گەڵ یادتا .
من ئەزانم ،
لەم سەرابستانەی دنیادا
تۆ تەنها تینووی دڵۆپێک خۆشەویستی بوویت ،
منیش چوون دۆڕاوێکی ئەبەدی لە چەقی ئەم قوومارخانەیەی ژیاندا ،
بێئومێدیم ،
ئێستاش وەڕسی لێ ئەچۆڕێت .
چیتر
بێباکم لە سەرکەوتنە درۆیینەکان .
بێباک لە بردنەوە پووچەکان و لە دەستمایە بەتاڵەکان.
من ئیتر دەست لەم جەنگە ئەبەدییە هەڵناگرم .
تەنها و تەنها لەپێناو گەییشتنەوە بە تۆدا و
هیچیتر
هەموو کۆتاییەکان
لە بۆسەی ئازاردا ،
سەرەتایەکن بۆ دەستپێکردنەوەم .
(دارا عەلی 4/2/2014)
No comments:
Post a Comment