زەوی لەژێرپێمدا ئەناڵێ.
پشتم مارکی چەقۆی غەدرە و
سینەم مۆزەخانەی زام و شوێن برینی شمشێرەکانی کینە و ڕق.
سەرم وێستگەی بۆمبارانی جاڕدەرانی مافی مرۆڤ.
سنوورەکانی سەر جەستەی لەتوپەتم، جێ خەنجەری دەڵاڵەکانی سیاسەت و موختارەکانی حەقیقەت.
ئەم جەهەنەمی ئازارە بە جۆرێک گەماڕۆی داوم
ئیدی بوارێک نەماوە بۆ تێڕامان لە مردن یا بیرکردنەوە لە سبەی
لەم بازنە خوێناوییەدا..
(دارا عەلی)