وەک دوو نیگای ئەندێشەی خەمی یەک دیدە،
وەک دوو گەردی مەراقی یەک نەفەسی قووڵ
من و تۆ،
بە مۆم و پەروانە ئەچین لە سووتاندا.
چ تێکڕژان و ئاوێزابوونێکە عەشق ئەی یار.
تەماشاکە،
لەگەڵ گەییشتنی نەغمەی ئاوازێکی دڵی تۆدا،
بۆوبەرامەی عەتری ئەم کەرنەڤاڵی ڕەنگانە چۆن سەرئەکات لە تەنیایی ڕۆحی مندا.
لەگەڵ دەرکەوتنی ڕەنگی یەکەم تۆنی شەوقی تۆدا،
سەدا و چریکەی ئەم ڤیستیڤاڵی سۆز و ئاوازە چۆن هەڵئەکات لە خەیاڵی سەری مندا.
(دارا عەلی).
No comments:
Post a Comment