من لەنێو داروپەردووی ئەم دنیا وێرانەیەدا
دڵم بۆت کردە نیشتمان.
کەچی ئێستا لەسەر سینەم قووت بوویتەوە و
وەک پاڵەوانێکی دۆڕاو
پڕیت لە پەیمانی درۆ و گەمەی لاسار.
خەیاڵت خولیای جەلاد و
زمانت بۆنی بارووت و
چاوەکانت تینووی خوێن و
کەڵکەڵەی سەرت مەراقی هەوەسبازی و یاری قوومار.
هاتوویتەوە و
چەپۆکت لەم بستە خاکە گیرکردووە و
گەرەکتە
بیکەیتە گۆڕستان بۆ من و
جەهەنەم بۆ ژیان..
No comments:
Post a Comment