بەم هەموو دابڕانەوە،
من ئەبێت لە پنتێکدا ئاوابم،
تاکو تۆ بدرەوشێیتەوە.
تۆش تا لە تاریکییدا وون نەبیت،
ڕۆشناییەک ناگا بە من تەنیاییم گەرم بکاتەوە.
چ ڕۆژگارێکی خەمناکە ئەی دۆست.
بە کۆمەڵ ئاوێنەکان هاڕە ئەکەن.
چرپەی گۆرانییەکانی دڵ لە سێبەری ئەم هەموو چاوەڕوانییەدا هەڵئەوەرێن.
خەیاڵ بەدەم گڕەبای ئەم هەموو شپرزەییەوە ووشک و
خەونی باڵگرتن و فڕین پووچ و
دڵ بوو بە دوو لەتی سەرگەردان و دوورەدەستەوە.
ئیتر لەم سەرابستانی ئومێدەدا،
من و تۆ ڕادەست بە مردنێکی لەسەرخۆ و هیچ.
(دارا عەلی)
No comments:
Post a Comment