چ بێدەنگ زەوی لەژێر ئاگرباراندا ئەسووتێت.
دیوارەکان تا دێت ئابڵوقەیان ئەستوورتر و
پەنجەرەکان تاریکتر و
دەروازەکان خوێناویتر،
قەد و باڵای ڕزگاربوونی منیش کورتتر.
بێدەنگی ئەم وێرانەیە کاسی کردووم.
چ دۆزەخێکی سامناکتر بەڕێوەیە ئەی دۆست؟
لەژێر تاوی ئاگری ئەم هەموو مردنەدا،
منێک نیوەم،
لە نێو سووتووی خۆڵەمێشی خۆیدا هەڵئەسێتەوە و لەگەڵ تۆ ژیان دەستپێئەکاتەوە.
نیوەکەی تری ڕۆحیشم لە دوورەوە،
بەچاوێک، سەیری فلیمی جۆگەلەی خوێنی ڕژوای خۆی ئەکات و
بە چاوەکەی تریش، میلی کاتژمێری دەستی و ناچار بە گەڕانەوە ناو خولگەی سەرقاڵی ڕۆتینی بیرچوونەوە و مردن.
(دارا عەلی)
No comments:
Post a Comment