(١)
دەدەرکەوە،
یا لە دۆزەخی نەبوونتا،
بەدەم نۆشینی دوا قوومی زەرنیخی حەقیقەتەوە،
جەستەی گومانم بنێژە.
یاخود لە سای هەڵهاتنی ئەبەدیتتا،
ڕۆشنی بکە تاریکیم و
بیتاوێنە گڕوکڵپەی ئاگردانی
ڕۆحی تەنیام.
(٢)
لە خەیاڵی تۆدام و بێووچان خەون ئەبینم،
بوون لەگەڵتا ئەمکات بە باخ.
لە نێوانی باوێشک و هەڵگڵۆفینی چاوانمدا،
سەوداسەری شەوقی خۆشەویستی تۆیە
لە خۆڵەمێشی مردندا،
هەڵسانەوەم زامن ئەکات.
(دارا عەلی)
No comments:
Post a Comment