تۆ لە مندا وون .. و .. وێڵ و سەرگەردان لە خۆتدا
منیش لە تۆدا تێپەڕ .. و .. کوێر و نابینا لە خۆمدا
وەرە ئەی یار؛
من گیرۆدەی عەشقی دنیا و
تۆش لە کەڵکەڵەی لەززەتدا
. نووقم و نغرۆ .
لەنێوانی ئەم خۆکوژی و دوا هاواری خنکانەدا،
دەست و پەنجەی فریادڕەسی من و تۆ قەت ناگات بە یەک.
بڕۆ ئەی یار؛
هێندەی ماوەی هەناسەیەک نێوانمان چنی بە دیوار
(من و تۆ)...وەک هەڵمی دەم (با) پەرت و وون بوو
. وەک دوو تارمایی لەتەک یەک.
چەند دوور و نادیار بووین لەیەک.
(دارا عەلی)
No comments:
Post a Comment