وەرە جەلادی ڕۆحی من
تا دواسنووری لەززەت قەتماغەی برینەکانم هەڵکۆڵە و
تا قیامەت
لە خۆکوژی نێو جەنگەڵی دنیای کەڕولاڵی خۆتا
وون و وێڵ بە.
وەرە بێباک لە ئەشکەنجە و ئازاردانم
تۆ بێ ئاگا،
ڕەنگە
ڕەگوڕیشەی هاواری من،
بچێتەوە سەر ڕەچەڵەکی نەسڵی تۆ.
ڕەنگە
فلووتی نەفەسم،
ناڵە و نزوولەی باڵگرتووی سینەیەکی داغکراوی وەکو خۆت بێ،
کە لەمێژە بەڕێوەبوو بەرەو ئاسمان و
نەگەییشتە بەر قاپی خوا
ئەمئێستا گەڕاوەتەوە نێو سینەی من،
ئەناڵێنێت بۆ دەوایەک
هاوار ئەکات بۆ چارەیەک.
(دارا عەلی)
No comments:
Post a Comment