Sunday, December 15, 2013

نيشتمان

 چەند بێخەیاڵیت نیشتمان،
  هێندەی خۆشخەیاڵیت، منیش
  هەوەسبازێکی بێباک بووم.

تا تەورەکانت لە قەددا، تانوپۆمی دووکەرت نەکرد،
  تا کەللەسەری پەڕیوی خۆم نەبینی لەسەر شەقام،
  بە هۆش و خەیاڵما نەهات
  بکەومە هاوار و قیژە..
  بەڵکە بیگرن، شاربەدەری بکەن، بیکوژن.
  هی کام جەلاد، کام سەرکردە بوو پیلانی سەربڕینم؟.
(٢)
 بیست و دوو ساڵە نیشتمان...جەنگەڵێکی،
  لە ساڵوەرزی هەڵوەرینتا،
  نەتهێشت لە عەشقا، درەختێک چاوهەڵهێنێت
  هەر لە خەودا سەرتبڕی.
  تانوپۆی نەمامێک نەما سەرشار بێت لە سیحری ژیان
  چەپۆکی ڕەشت، لە گەردن گیرنەکردبێ و،
  هەر بە پێوە،
  لە ڕەگ و ڕیشەوە
  خەون و خەیاڵیت هەڵنەکێشابێت.
   (دارا عەلی)

No comments:

Post a Comment