Tuesday, December 24, 2013

بە تۆ بێت

  بە تۆ بێت
  من،
  لەم دنیای قەزا و قەدەرە،
  بمرم بۆ تۆ.
  ..........
  بە من بێت
  من،
  لەودیو ئەم هەموو مردنەوە،
  بە تۆنی ڕەنگی شەوقی عەشق
  تابلۆیەک بە فڵچەی ناکۆتای سەفەر،
  نەخشەی ماڵێکی کراوە لە ناشوێندا،
  بۆ خۆشەویستی بکێشم و
  لەو وەختە و هەر لەو شوێنەدا،
  ئارەزووی دڵی (من و تۆ)، ژیان باوەشی پیا ئەکات نەکا مردن.
     (دارا عەلی 23/12/2013)

No comments:

Post a Comment