ئەمئێستا،
لەسەر سنووری کۆتایی و سەرەتادا،
من لێرەم،
بە خۆم و ئامێزی دڵمەوە.
تۆش لێرەیت، بە خۆت و دوو دەستی پڕ میهر و بەخشندەتەوە.
من لێرەم،
تۆش لێرەیت هەر وەکو دوێنێ و
وەک هەمیشەش
ژیان هەر شکۆی ئاوازی ئەڤینێکە،
چوون پەلوپۆی نهێنی گەردوون بە ژێ ی تاری ڕۆحی تۆ
لەسەر ئیقاعی دڵی من،
بێووچان بێت و بیژەنێت
بۆ دەستلەملانێ ی من و تۆ لە ئەبەدی سەمایەکدا،
تا مەوداکانی نێوانمان پڕ ببنەوە بە (من و تۆ)،
ئیتر،
نە زمان پێویستە،
نە ئاسمان،
نە نیشتمان.
(دارا عەلی1/1/2014)
No comments:
Post a Comment