تۆ لێرە نیت
بەڵام کاتێک،
لە شەوقی تۆدا نووقم ئەبم،
لەسەر جۆلانەی (با)ی عەشق
تۆ تاری ڕۆحم ئەژەنی و
گۆرانییەکانت ئەپشکوێن لە گەروومدا.
بۆوبەرامەت لە هەوادا
تەنیاییم گوڵاوپرژێن و
خەیاڵیشم ئەخاتەسەر کەڵکەڵەی خولیای پەروانە
بۆ جێژووان
لە دەوری ڕووناکی تۆدا.
(دارا عەلی27/1/2014)
No comments:
Post a Comment