لە قووڵایی بوونی تۆدا
ئەبم بە سەدان پارچەوە،
چوون گەردوونێکی بێ بن و ناکۆتا بی و
منیش ئاوارە و سەرگەردان، دوای سۆراغی لەتەکانی
ئەو ئاوێنەیەی هاڕڕەی کرد لە نێوانمان.
دڵم ئەڵێت،
خۆت ڕادەستی قەدەری خۆشەویستی بکە و
زەمەن، دڵنیام ئەبێتە فریادڕەسێکی برینپێچ،
ئەشێت بیمارییەکانی دڵی من و تۆ ساڕێژبکات،
پارچە شکاوەکانی غەزەلی ڕۆح بچنێتەوە و
بە تەلیسمی عەشق...تەمەن بیانلکێنت پێکەوە.
(دارا عەلی 2014/1/19)
No comments:
Post a Comment