گەر ڕاستیەک
لەپشت یەقینی ئەم حەقیقەتەوە پەی پێ نەبەم،
گەر نەخشەیەک لە پشت ئەم سنوورانەوە نەدۆزمەوە کەوا مێژوو سەپاندوونی،
لە غرووری تاشەبەردێک بە لێواری ترۆپکی ئەم ژیانەوە من زیاتر نیم
کە قەدەری تۆفانێکی ناوەخت دێ و
باری سەنگینم لار ئەکا و
سەربەرەو خوار تووند تلۆرم ئەکاتەوە ،
تووڕم ئەداتە هەناوی چڕ و تاری دۆڵێکەوە و
بۆ ئەبەدی وونم ئەکات.

No comments:
Post a Comment